02/02/2026 1510 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن دەست بە دابەشکردنى پارەی كارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن دەكات

پەیام 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان كردووە بە دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان و پاداشتەكە لە ڕێی ماستەركارد و بانكی ڕافیدەینەوە دابەش دەكەن.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆن ڕایگەیاندووە: تا ئێستا ماستەركاردەكان گەیشتوونەتە حەوت پارێزگا ئەوانیش هەولێر، دهۆك، كەركووك، بەسڕە، بابل، میسان و نەجەف. دواتریش كارتە بانكییەكان پارەیان تێ دەكرێت.

جومانە غەلای راشیگەیاندووە، هاوكات پەیوەندییان لەگەڵ نووسینگەی سەرۆكوەزیران بەستووە بۆ ئەوەی سوپاسنامە و ڕێزلێنان بدرێتە ئەو كارمەندانەی رۆژی دەنگدان كە فەرمانبەری حكومەت و دامودەزگا فەرمییەكانن.

رۆژى 11ى 11ى 2025 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو،تێیدا  21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا