2 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
شەوی بەرات لە شاری سلێمانی بەرز ڕاگیرا
لە شاری سلێمانی بەشێوەیەکی گەرم یادی شەوی بەرات کرایەوە.
شەوی بەرات، ئەو شەوەی منداڵان هاوشێوەی جەژنەکان بە دڵخۆش و جۆشوخرۆشەوە دێنە دەرە و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و لە دەرگا دەدەن بۆ وەرگرتنی نوقڵ و شیرینی و دیاری بەرات.
شەوی بەرات دەکەوێتە نیوەی مانگی شەعبان لە ساڵنامەی كۆچیدا. ئەم یادە بۆتە بۆنەیەكی ئایینی و لە نوێژی خەوتنانەوە دەستپێدەكات هاتە نوێژی بەیانی ڕۆژی دواتر.
وەک نەریتێکی کۆن لە سلێمانی، لەم شەوەدا منداڵان نیازی کۆکردنەوەی زۆرترین نوقڵ و شیرینی و دیاری کیسە و عەلاگە بە دەستەوە دەگرن و بە ماڵاندا دەگەڕێن.
لە گەڕەکی توی مەلیک لە شاری سلێمانی هاووڵاتیان بە گەورە و بچووک و بە گۆرانی فۆلکۆر و لێدانی دەف یادی بەراتیان کردەوە و، بە پێشکەش کردنی جۆرەها شیرینی و دیاری جۆراوجۆر پێشوازییان لە منداڵان کرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە