2 کاتژمێر پێش ئێستا
194 جار خوێنراوەتەوە
ژمارەیەك شۆفێری تەكسی لە هەولێر ناڕەزایی دژی كۆمپانیایەكی گواستنەوە دەردەبڕن
پەیام
كۆمەڵێك لە خاوەنی تەكسییەكانی شاری هەولێر ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە یەكێك لە كۆمپانیاكانی گواستنەوە دەربڕی.
خاوەن تەکسییەکان ئاماژە بەوە دەكەن، كە ئەو ڕێژەیەی كۆمپانیاكە لە هەر گەشتێك بۆ خۆی وەری دەگرێت، زۆرە و بارگرانیی دارایی بۆ دروستكردوون.
هەروەها گلەیی ئەوەشدەكەن كە كۆمپانیاكە بۆ ڕاكێشانی كڕیار، داشكان بۆ هاوڵاتیان دەكات، بەڵام تێچووی ئەم داشكانە لە حیسابی شۆفێرەكان دەبڕدرێت نەك كۆمپانیاكە، ئەمەش وایكردووە داهاتی ڕۆژانەیان بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە