2 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. به‌هۆی جگه‌ره‌كێشان تێیدا؛ گه‌یم سه‌نته‌رێك داخرا
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌هۆی هه‌بونی گه‌نجی سه‌رو (18) ساڵ و جگه‌ره كێشان له شوێنه‌كه‌دا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی گه‌یم سه‌نته‌ری دانا داده‌خات.
له راپۆرتی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییدا هاتووه؛ به‌هۆی هه‌بونی گه‌نجانی سه‌رو (18) ساڵ و پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی گه‌یم سه‌نته‌ری دانا له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ داده‌خات.
ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، مۆڵه‌تی گه‌یم سه‌نته‌ری دانا بۆ یاریكردنی خوار (18) ساڵ وه‌رگیراوه، بۆیه هه‌بونی سه‌رو (18) ساڵ له شوێنه‌كه‌دا قه‌ده‌غه‌یه و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته‌یه كه له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ریگرتوه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه له شوێنه‌كه‌دا جگه‌ره كێشراوه، كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له سه‌رپێچییه‌كانی گه‌یم سه‌نته‌ری دانا، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە