2 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: دانووستان لهسهر توانا بهرگرییهكانمان ناكهین
پهیام
ئێران دانوستان لەبارەی توانا بەرگرییەکانی ناکات و بەهۆی هەرِەشەکانی ئەمریکاشەوە بۆ وەشاندنی گوزری سەربازیی لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە.
ئاژانسی هەواڵی رِۆیتەرز لە زاری دیپلۆماتکارێکی ئێرانی بلاَوی کردەوە: ئێران دانوستان لەبارەی توانا بەرگرییەکانی ناکات و رِەشبین و هەروەها گەشبینیش نییە لەبارەی ئەو دانوستانە چاوەرِوانکراوەی برِیارە لەگەڵ ئەمریکا لە شاری ئیستانبوڵ لە تورکیا ئەنجامی بدات.
بەوتەی ئەو دیپلۆماتکارە ئێرانییە کە رِۆیتەرز ناوی نەهێناوە "ئێران سەرباری نزیکبوونەوەی وادەی دانوستانی تاران و واشنتۆن لە حاڵەتی ئەوپەرِی ئامادەباشی بەرگرییدایە و بۆ هەموو سیناریۆییەکیش ئامادەیە".
بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسانی ناوچەیی، کاری لە پێشینەی دانوستانی رِۆژی هەینی ئەم هەفتەیەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە تورکیا بریتییە لە دوورکەوتنەوە لە ململانێ و پەرەسەندنی گرژیی لە نێوان هەر دوو لا، بەلاَم ئێران ئامادە نییە دانوستان لەبارەی بەرنامەی مووشەکی بالیستی بکات و دەستبەرداری ببێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە