1 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
له بازاڕێكی تاران ئاگر كهوتهوه
پهیام
لە بازاڕی جەننەت لە ناوچەی جەننەت ئابادی تارانی پایتەختی ئێران، ئاگر کەوتەوە.
وتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی تاران، جەلال مەلەکی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی کرێکارانی ئێران، زانیاری لە بارەی ڕووداوەکە خستەڕوو.
مەلەکی ڕایگەیاند: "ئاگرەکە لە بازاڕێکی چوارڕێیانی نیایش-جەننەت ئاباد ڕووی دا. لە سەرەتای ڕووداوەکەدا پێنج ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران".
مەلەکی ئاماژەی بەوە کرد کۆگایەکی گەورە بە قەبارەی نزیکەی سێ هەزار مەتر چوارگۆشە، کە پڕ بووە لە ستاندی جیاواز و بەشێکی زۆری لە کەرەستەی سووتێنەر دروست کراوە بەتەواوی ئاگری گرتووە و، دووکەڵێکی چڕ لە شوێنی ڕووداوەکە بەرزبووەتەوە، وتیشی: ''لە چەند لایەکەوە دەست بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کراوە".
هەروەها مەلەکی باسی لەوە کرد ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام ٢٠٠ دوکان لەناو بازاڕەکەدا بەتەواوی سووتاون.
وتیشی: "هێشتا زانیارییەکی تەواو و ڕوون لە بارەی ژمارەی برینداران و ئەگەری ڕوودانی گیانلەدەستدان لەو ڕووداوە لەبەردەستدا نییە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە