04/02/2026 397 جار خوێنراوەتەوە

قامیشلو.. هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ شاره‌كه‌دا جێگیرن


لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا چوونە نێو شاری قامیشڵۆوە.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنە ئەمنییەکە کە ڕۆژی هەینی لە نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) واژوو کرا، یەکەکانی سەر بە وەزارەت چوونە نێو شاری قامیشڵۆ سەر بە پارێزگای حەسەکە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا کە چوونەتە نێو شاری قامیشڵۆوە لە 100 ئەندامی ئەمنی و 20 ئۆتۆمبێل پێک هاتوون.

ڕێککەوتنەکەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی هەر دوو لا لە بەرەکانی پێشەوە لە خۆ دەگرێت، هەروەها وەک سەرەتایەکیش بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەی تێەڵکردنی هێزە ئەمنیەکان و سەپاندنی سەقامگیری هێزە ئەمنییەکانی سەر بە دیمەشق لە نێو هەردوو شاری حەسەکە و قامیشڵۆ جێگیر دەکرێن.

دوێنێ دووشەممەش هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ چوونە نێو شاری حەسەکە و بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هەسەدە بڕیارە دوای تێکەڵکردنی دامودەزگاکان و هێزە سەربازییەکان لە هەردوو شارەکە بکشێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جارێكی دیكە سێ یەكەمەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ دامەزراندن گردبوونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كەركووك.. بەهۆی ڕێگرییەوە بەرهەمی پرۆژەكان ساغنابنەوە و نرخەكان گران بێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای سەردانی وەفدی ئەمریكا، ڕوسیا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هێرەشەكان ڕادەگرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە كەلار و چەمچەماڵ كرێكارێك بە كارەبا و یەكێكی دیكە بە شۆفڵ گیانیانلەدەستدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی لە سنە 17 گیانلەدەستدان و برینداری لێ كەوتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاردنەوەی زانیاری و ناشەفافی هەڕەشە لە پشكی هەرێم دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و نمەباران لەم هەفتەیەدا دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی دەستبەكاربوو

سەرەتا