2 کاتژمێر پێش ئێستا
222 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: فشارهكان ئێرانیان هێنایه سهر مێزی دانووستان
سەرۆکی ئەمریکا بوونی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات و دەشڵێت: دەمەوێت بگەمە رِێک کەوتن ههروهها وتیشی، فشارهكان ئێرانیان هێنایه سهر مێزی دانووستان.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رِایگەیاند: پێشهاتی زۆر هەیە لەبارەی ئێران و رِووسیا و رِۆژهەڵاتی ناوەراستەوە، سەبارەت بە ئێران ئێستا ژمارەیەک کەشتیی جەنگیی ئەمریکا بەرەو ئەو وڵاتە دەرِۆن و هاوکات دانوستانیشیان لەگەڵ دەکەین، با بزانین چی دەبێت؟!
ترەمپ دەڵێت: لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەین و دەمەوێت بگەینە رِێککەوتن، ئەگەر ئەمە رِوو نەدات دۆخەکە خراپ دەبێت.
لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا و پرسی ئاگربەستیشەوە، سەرۆکی ئەمریکا رِایگەیاند: دانوستانی رِووسی ئۆکرانی بە باشی بەردەوامە و رِەنگە هەواڵی خۆش و مژدەمان لەوبارەیەوە پێ بگات.
لێدوانەکانی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ کۆکردنەوەی هێزێکی زۆری ئەمریکا لە رِۆژهەڵاتـی ناوەرِاست بۆ دروستکردنی فشاری سەربازی لەسەر ئێران، هەروەها دوای فشارەکان برِیارە رۆژی هەینی تاران و واشنتۆن لە تورکیا کۆ ببنەوە و دانوستان بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە