2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
ئهردۆغان: پشتیوانی یهكپارچهیی خاكی سووریا دهكهین
سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداریی دەدات لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو رِێککەوتنەی لە سووریا کراوە و دەشڵێت: هەر هەنگاوێک یارمەتی یەکپارچەیی خاکی سووریا بدات، پەسەندی دەکەین.
رِەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەیەکی کابینەکەی، سەبارەت بەو رِێککەوتنانەی لە رِۆژانی رِابردوودا هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سووریا واژۆیان کردووە، رِایگەیاند: ئەو لێکتێگەیشتنانە لاپەرِەیەکی نوێیە بۆ گەلی سووریا، و هەر لایەنێک هەوڵی تێکدانیان بدات، باجی قورس دەدات و لەژێر داروپەردووی شکستەکەیدا دەمێنێتەوە.
بە وتەی ناوبراو تورکیا رِێگە نادات "بازرگانانی خوێن" یاری بە چارەنووسی ناوچەکە بکەن و سوود لە ئاڵۆزییەکان وەربگرن. وتیشی: ئێمە ناتوانین بە ئارامی دابنیشین کاتێک لە پشت سنوورەکانمانەوە ئاگری شەرِ هەبێت، ئامانجی ئێمە سووریایەکی یەکگرتوو و سەقامگیرە کە بە زووترین کات ئاشتییەکی ناوخۆیی هەمیشەیی تێدا بەرقەرار بێت و پشتیوانییش لە هەر هەنگاوێک دەکەین یەکپارچەیی سووریا بپارێزێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە