2 کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ هه‌ڵبژاردنـی سه‌رۆككۆمارپه‌رله‌مانتاره‌كانی سه‌رپشک کرد

په‌یام
چوارچێوەی ھەماھەنگی (شیعە) لە عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دەستنیشانکردنی بەربژێرێکی ھاوبەش بۆ پۆستی سەرکۆمار نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئەوە ئەندامانی فراکسیۆنی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرپشککراون لەوەی دەنگ بە کام بەربژێری پۆستی سەرکۆماری نوێ دەدەن.
چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ئامادەبوونی سەرکردەی لایەنەکانی سەربە چوارچێوەی ھەماھەنگی، ٢٦٢ھەمین کۆبوونەوەی خوولی چوارچێوەکە لە نووسینگەی سەرۆکی ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانیی، عەممار حەکیم لە بەغدا ئەنجامدراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی عێراق و ھەرێمی تاوتوێ کراوە.
باسی لەوەشکردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر گرنگی پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان، بەو شێوەیەی کە لە دەستووری عێراقدا ھاتووە و داواش کراوە کە لە ماوەیەکی کورتدا، دۆسیەی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ یەکلایی بکرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەردەوامیی ئەم دۆخە و پەکخستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، لەگەڵ قەبارەی ئەو ئاڵنگارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییانەدا ناگونجێت کە دەوری وڵاتیان داوە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کراوە، لەوەی گرنگی بەو پێشنیازانە بدەن کە شاندی چوارچێوەکە لە سەردانەکەی ئەم دواییە بۆ ھەرێمی کوردستان پێشکەشی کردوون.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری ئەوە دراوە، ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دەستنیشانکردنی بەربژێرێکی ھاوبەش بۆ پۆستی سەرکۆمار نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئەوە ئەندامانی فراکسیۆنی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرپشککراون لەوەی دەنگ بە کام بەربژێری پۆستی سەرکۆماری نوێ دەدەن.
باسی لەوەشکردەوە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لایەنەکانی سەربە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕەتیان کردووەتەوە کە خاکی عێراق بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتان بەکاربھێنرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، داوا لە ھێزە ئەمنییەکان کراوە کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ناوچە سنوورییەکان بگرنەبەر، ھەروەھا لەبەرامبەر ھەر جۆرە کردە ئیستیفزازێک دان بەخۆیاندا بگرن، ئەمەش بە ئامانجی رێگەگرتن لە ھەر ھەوڵێک ئەگەر بۆ بەئامانجگرتنی عێراق یان تێکدانی سەقامگیریی وڵاتەکە، بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ هه‌ڵبژاردنـی سه‌رۆككۆمارپه‌رله‌مانتاره‌كانی سه‌رپشک کرد

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    مالیكی مه‌رجی كشانه‌وه‌ی دیاریكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن دەست بە دابەشکردنى پارەی كارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق دەست بە لێكۆڵینەوە لەو دەستگیركراوانە دەكات كە لە سووریاوە گوازراونەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ هاوكاریی بازرگانان، عێراق 25% باجی گومرگیی سەر كاڵای هاوردە دادەبەزێنێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک، چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیكۆ: نزیكەی لەسەدا 12ی كۆی مووچەی عێراق بۆ سێ سەرۆكایەتییەكەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مالیكی: کەمتەرخەمى لە متمانەى ئەو کەسانە ناکەین بە ئێمەیان هەیە

سەرەتا