2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
دوای هەڵوەشاندنەوەی؛ کات و شوێنی کۆبوونەوەی وەفدی باڵای ئەمریکی و ئێرانی دیاریکرایەوە
پهیام
کۆشکی سپی رایگەیاندووە، "دانوستان لەگەڵ ئێران هەینی شەشی شوبات لە مەقسەت ئەنجام دەدرێت" و هەروەها لایەنی ئێرانیش ئەوەی پشتڕاستکردوەتەوە.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کە دانوستان لەگەڵ ئێران ڕۆژی هەینی شەشی شوبات لە مەقسەت'ی پایتەختی عوممان ئەنجام دەدرێت، ئەو راگەیەنراوەش دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو، هەڵوەشایەوە.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا لەبارەی شوێنی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا زانیاری دا و رایگەیاند، لە عومان بەڕێوەدەچێت.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی پەیوەندیدار بە پرسی ناوەکی ئێران ڕۆژی هەینی شەشی شوبات لە مەسقەت'ی پایتەختی عوممان ئەنجام دەدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە