04/02/2026 622 جار خوێنراوەتەوە

مالیكی مه‌رجی كشانه‌وه‌ی دیاریكرد


سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە یەک مەرج ئامادەیی بۆ کشانەوە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران نیشان دا و ڕایشیگەیاند: دەمانەوێت ئەمریکا تێبگەیەنین کە ئێمە دژی کەس نین.

لە گفتگۆیەکی تەلەفزیۆنییدا، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکی حزبی دەعوە ڕایگەیاند: وەک هاووڵاتیەکی عێراقی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە کاندید کراوم ناکرێت لەسەر داوای دەوڵەتێکی بیانی بکشێمەوە، تەنیا کاتێک ئامادەم بکشێمەوە کە زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو داوایە بکەن.

سەبارەت بەو نووسراوەی تڕەمپ لەبارەیەوە بڵاوی کردەوە، مالیکی دەڵێت: سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن سێ وڵات و لایەنی نێوخۆییەوە لە دژی ویلایەتی سێیەمی ئەو بە هەڵە تێگەیەنراوە، پێم وایە ئەو تویتەیشی بەناوی ترەمپەوە کراوە لە نێوخۆی عێراق نووسراوە نەک ترەمپ خۆی، بەڵام لەوە دڵنیا نیم.

هاوکات کاندیدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتی کردەوە کاندیدبوونی ببێتە هۆی سزای ئابووری بەسەر عێراقدا و بە پڕوپاگەندەی زانی بۆ ناچارکردنی بە پاشەکشە.

لەبارەی دۆخی سووریای نوێشەوە، مالیکی ئامادەیی عێراقی بۆ هاوکاریی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە دەربڕی و ڕایگەیاند: ئەگەر شەرع دیمەشق لە تیرۆر پاک ڕابگرێت و تیرۆریستان بەرەو بەغدا ڕەوانە نەکات، ئەوا لە داهاتوودا پەیوەندییەکی پتەو لە نێوانیاندا دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای تاوانـه‌كانی سووریا موفتی پێشووی به‌ زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی سزا دا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق پێشنیازێکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ریاز خستە ڕوو

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: ئەگەری هەیە وادەی كۆكردنەوەی چەكی گروپەكان دوابخرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە پەرلەمانى عێراق کار بۆ كەمكردنەوەی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت دەکرێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی عێراق بەڕێژەیەکى زۆر دابەزیوە و حکومەت سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەسەر قەیرانی دارایی و پڕۆژەیاسای قەرزدەكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا ناوی كاندیدەكانی بۆ دوو وەزارەت دەداتە سەرۆكوەزیران

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق شەش هەزار بەندكراوی بیانی بۆ 61 وڵاتی جیاواز دەنێرێتەوە

سەرەتا