04/02/2026 355 جار خوێنراوەتەوە

ڕێكخراوێكی بیانی: مانگی ڕابردوو هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست بوونه‌ته‌ قوربانی



ڕێکخراوێکی بەهاناوەچوون ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی مانگی ڕابردوو لە باوبۆرانی دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەست دا گەیشتووەتە نزیکەی هەزار کەس.

دەریای ناوەڕاست دەکەوێتە نێوان ئیتاڵیا و ماڵتا و لیبیا و توونسەوە، یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی کۆچکردنی نایاساییە بەرەو ئەورووپا، لەکاتی نقومبوون یان زریان و باوبۆرانیشدا، ڕێکخراوە تایبەتمەندە ئەورووپییەکان بەهانای کۆچبەرانەوە دەچن و دواتر لە کەناراوەکانی ئەفریقا ئازادیان دەکەن.

ساڵانە هەزاران کەس لەو ڕێگەیەی کۆچکردن بۆ ئەورووپا گیان لەدەست دەدەن، لەنێوان 18 بۆ 25 ی مانگی یەکی ئەمساڵیش باوبۆرانێکی توند کە دواتر بە زریانی "هاری" ناسرا زیانێکی گەورەی لە کەناراوەکانی باشووری ئیتاڵیا و دوورگەی ماڵتا دا. ئەو کۆچبەرانەش لەو هەفتەیەدا هەوڵی پەڕینەوەیان دا ژمارەیەکی زۆریان بوونە قوربانی.

ڕێکخراوی "میدیتێرنیا بۆ پاراستنی مرۆڤ" کە بارەگاکەی لە ئیتاڵیایە و کار لەسەر بەهاناوەچوون و فریاکەوتنی کۆچبەرانی نایاسایی دەکات لەکاتی پەڕینەوەیان لە دەریای سپیی ناوەراست بەرەو ئەورووپا، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە: کۆمەڵێک ژمارە و زانیارییان لە کۆچبەرانی لیبیا و توونسەوە کۆکردووەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە لە زریان و باوبۆرانەکەی مانگی ڕابردووی دەریای ناوەڕاستدا نزیکەی هەزار کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەست داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی بچووكترین هەڵەی ئەمریكا و ئیسرائیل بەتوندتر دەدەینەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

سەرەتا