2 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
له بۆردومانێكدا نۆ كهس گیانیان له دهست دا
بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانی سوپای زایۆنییەوە بۆ سەر غەززە 9 کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە فریاکەوتنی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆردومانی گەرەکەکانی زەیتوون و توفاح لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە کراوە و بە هۆیەوە شەش کەس شەهید بوون کە دووانیان منداڵن.
هەروەها کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسڕ ڕایگەیاند، لە بۆردومانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەمپ و خێمەی ئاوارەکان لە شاری خانیونس، سێ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵە.
هاوکات بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامی "حەماس" داوای لە وڵاتانی نێوەندگیر و ئەو وڵاتانە کرد کە دڵنیاییان بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست دابین کردووە، بەپەلە بجوڵێن و پێشێلکارییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی ڕابگرن.
جێی باسە لە دوای ڕاگرتنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە لە مانگی 10 ی ساڵی ڕأبردوو، 526 هاووڵاتیی فەڵەستینی لە غەززە بە تەقە وبۆردومانی سوپای زایۆنی شەهید بوون، هەروەها هەزار و 447 کەسیش لە پێشێلکارییە ڕۆژانەکانی سوپادا بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە