2 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا و ئێران هێشتا ناكۆكن لهسهر ئهوهی له كۆبوونهوهكهی عومان باسی چی بكهن
پهیام
واشنتن و تاران گەڕانەوە بۆ ئەنجامدانی دانوستان و ئەمریکا لەسەر گواستنەوەی بۆ مەسقەت ڕازی بوو، بەڵام تا ئێستا ناکۆکی لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بەردەوامە.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئاشکرایکرد کە بەهۆی گوشاری سەرکردە عەرەب و موسڵمانەکانەوە ئیدارەی ترەمپ ڕازی بووە لە گفتوگۆکان نەکشێتەوە و کۆبوونەوەکە خرایەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە دانوستانە ئەتۆمییەکان ڕۆژی هەینی بەڕێوەدەچن و بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم، گفتوگۆکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە نێوان عێراقچی و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا دەبێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سەرەتا بڕیار بوو کۆبوونەوەکە لە ئیستانبوڵ بێت بە ئامادەبوونی چەند چاودێرێکی هەرێمی، بەڵام تاران داوای گواستنەوەی بۆ مەسقەت کرد بۆ ئەوەی گفتوگۆکان دووقۆڵی بن و تەنیا تایبەت بن بە دۆسیەی ئەتۆمی، بەڵام سەرەتا ئەمریکا ڕەتیکردەوە بەر لەوەی دواتر پەسەندی بکات.
سەبارەت بە ئەجێندای کۆبوونەوەکە، ئاژانسی مێهری ئێرانی هۆشداریداوە کە هەر هەوڵێکی واشنتن بۆ باسکردنی دۆسیەی دەرەوەی ڕێککەوتنەکە (وەک مووشەک و توانای سەربازی) دەبێتە هۆی شکستپێهێنانی دانوستانەکان، چونکە توانای سەربازی بە هێڵی سوور دادەنێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە