2 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
کارەبای سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی نوێ تۆمارکراون
پهیام
بەپێی ئامارەکانی بەشی کاروباری وزە، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ساڵی رابردوو زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی نوێ تۆمارکراون و کارەبایان وەرگرتووە.
بەپێی ئامارەکە کۆتایی ساڵی 2024 کۆی هاوبەشانی کارەبای سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی 540 هەزار و 385 هاوبەش بووە و لە کۆتایی ساڵی 2025 زیادی کردوە بۆ 555 هەزار و 520 هاوبەشی کارەبا، بەوەش 15 هەزار و 135 هاوبەشی نوێ تۆمارکراون و کارەبایان وەرگرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، لەو ژمارەیە 10 هەزار و 684 یان هاوبەشی ماڵان بوون کە کارەبایان وەرگرتووە و تۆمارکراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە