2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
ئێران و ئهمریكا گهڕێكی دیكهی دانووستان دهست پێ دهكهنهوه
سەرۆککۆماری ئێران وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ دانوستانی دادگەرانە و هاوسەنگ لەگەڵ ئەمریکا رِادەسپێرێت.
مەسعوود پزیشکیان لە نووسینێکدا لە تۆرِی ئێکس رِایگەیاندووە: وەزیری دەرەوەم رِاسپاردووە بۆ ئەوەی ژینگەیەکی گونجاو برِەخسێنێت، دوور لە هەرِەشە و چاوەرِوانیی ناماقوڵ، لەپێناو بەرێوەچوونی دانوستانی دادگەرانە و هاوسەنگ لەگەڵ ئەمریکا کە لەسەر بنەماکانی رِێز و دانایی و بەرژەوەندی بونیاد نرابێت.
پزیشکیان دەڵێت: ئەم برِیارە لەسەر داواکاریی حکومەتە دۆستەکان لە ناوچەکەدا هات، بۆ وەڵامی پێشنیازی سەرۆکی ئەمریکا لەپێناو ئەنجامدانی دانوستاندا.
سەرۆکی ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە "دانوستانەکان پێویستە لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی نیشتیمانیی وڵاتدا بن، هەروەها سیاسەتە جێگیرەکانی دەرەوەی ئێران لەبەرچاو بگرن و هیچ جۆرە سازشێک پەسەند ناکەن کە مافی بنەرِەتی و سەروەریی وڵاتەکەیان پێشێل بکات".
ئەم لێدوانەی پزیشکیان یەکەم ئاماژەی فەرِمیی تارانە بۆ بەشداری لە دانوستان لەگەڵ واشنتۆن، بە نێوەندگیریی تورکیا کە برِیارە رۆژی هەینیی داهاتوو بەرِێوە بچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە