1 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
هێشتا شیعهكان مالیكییان دوورنهخستوهتهوه و ڕێكنهكهوتوون
پهیام
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ بووەوە و هیچ لێدوانێکی لەبارەی کاندیدی سەرۆکوەزیرانەوە نەدا، لەبارەی سەرۆککۆماریشەوە ڕایگەیاند: ئەگەر کورد نەگەیشتە کاندیدی هاوبەش ئەوا پەرلەمانتارەکانمان ئازاد دەبن لەوەی دەنگ بە کێ دەدەن.
ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاوی کردەوە، ئەمشەو سەرکردەکانی چوارچێوەی کۆبوونەوەی ژمارە 262 یان لە نووسینگەی عەممار حەکیم ئەنجام داوە و تاوتوێی دۆخی عێراق و ناوچەکەیان کردووە، جەختیشیان لەوە کردووەتەوە ڕێز لە وادە دەستوورییەکان بگرێت و هەمووان پابەند بن بەو کاتانەوە کە دەستوور یەکلای کردووەتەوە. داواشیان کردووە لە ماوەیەکی کورتدا دۆسیەی سەرۆکایەتیی کۆمار یەکلا بکرێتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاشیگەیاندووە: گرنگە برایانمان لە هەرێمی کوردستان گرنگی بە پێشنیازەکانی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بدەن بۆ ئەوەی بە خێرایی ڕێککەوتن بەدی بێت و دۆخی پەککەوتن کۆتایی بێت.
ڕاشیگەیاندووە: ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر یەک کاندید بۆ سەرۆککۆمار نەکرا چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە پەرلەمانتارانی دەکات سەرپشک و ئازاد بن لەوەی دەنگ بە کێ دەدەن.
چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ ئەوەی ئاماژە بە پرسی کاندیدی سەرۆکوەزیران و هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی ڕەتکردنەوەی نووری مالیکییەوە بدات، ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کردووە و ڕایگەیاندووە: بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە هەر دەوڵەتێک بە تەواوی ڕەت دەکەنەوە و پێویستە هێزە ئەمنییەکانیش ڕێکاری پێویستی ئەمنی بگرنە بەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە