1 کاتژمێر پێش ئێستا
171 جار خوێنراوەتەوە
شهپۆلێكی دیكهی باران بارین ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه
بە پێی زانیاریەکان لە شەوی هەینییەوە بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و ناوەڕاست، شەپۆلێکی دیکەی بارانباران و هەورەبروسکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
دوای سەقامگیر بوونی کەش و هەوا ئەمڕۆ و سبەی، سبەی شەو شەپۆلەکە سەرەتا لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و کەرکوک دەستپێدەکات و ڕۆژی شەممە دەگاتە هەولێر و دهۆک و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و سۆران.
چاوەڕوان دەکرێت تا ڕۆژی سێشەممە بە شێوەی بارانی مامناوەند و لێزمەبارانی پچڕپچڕ بەردەوام بێت؛ هاوکات لە لوتکە شاخە بەرزەکان کە بەرزییان لە 1800 مەتر زیاترە بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە