1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
حهلبووسی: تهنیا ئێران پشتیوانی له مالیكی دهكات
سەرۆکی حزبی تەقەددوم بە دووری دەزانێت لایەنە عێراقییەکان لەسەر کاندیدکردنی مالیکی ڕێک بکەون و دەڵێت تەنیا ئێران پشتیوانیی لێ دەکات.
محەمەد حەلبووسی لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرای دەکات کە بەرپرسانی ئەمریکا پێش تویتەکەی ترەمپ پەیامی روونیان ناردووە کە کاندیدکردنەوەی مالیکی بە هەڵە و قبوڵنەکراو دەزانن و بەهەموو شێوەیەک دژایەتی دەکەن، تەنانەت هەڕەشەی ئەوەیان کردووە ئەگەر گوێ لە ئامۆژگارییەکانیان نەگیرێت، باڵیۆزخانەکەیان لە بەغداد دادەخەن و دەچنە هەولێر.
سەرۆکی حزبی تەقەدوم ئاماژەی بەوەشدا کە مالیکی کێشەی لەگەڵ جیهان و دەوروبەری عەرەبی هەیە و هیچ وڵاتێکی ڕۆژئاوایی و عەرەبی پشتیوانی ناکەن جگە لە ئێران کە تاکە لایەنگرییەتی، بۆیە عێراق پێویستی بە کەسایەتییەکە پەیوەندی نێودەوڵەتی باش بێت.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیش، حەلبوسی ئەزموونی رابردووی حوکمڕانی مالیکی بە تاڵ وەسف کرد کە دوای 10 ساڵ هێشتا شوێنەوارە خراپەکانی ماون، وەک دیارنەمانی بودجەی 2014 و کێشەی دەستگیرکراوانی بێتاوان.
حەلبووسی جەختی کردەوە کە ئەو ئامادە نییە لەگەڵ لایەنە شیعەکان دژی ترەمپ بوەستێتەوە چونکە دەرەنجامی کارەساتاوی دەبێت و بەشداریش لە حکومەتێکدا ناکات کە مالیکی سەرۆکایەتی بکات، هەرچەندە بەدووری دەزانێت قۆناغەکە بگاتە ڕاسپاردنی ناوبراو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە