2 کاتژمێر پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
ئـ.یسرائیل: لەناوبردنی تونێلەكانی غـ.ەززە پێویستی بە دوو ساڵی دیكە هەیە
پەیام
سەرچاوەیەكی سەربازیی زایۆنی مەزەندەی كرد، سوپاكەیان بۆ لەناوبردنی تەواوی تونێلەكان لە كەرتی غەززەدا، پێویستی بە دوو ساڵی دیكەی كاركردن دەبێت.
میدیا عیبرییەكان بڵاویان كردەوە، سوپا تا ئێستا لە توانایدا بووە مامەڵە لەگەڵ تەنها نزیكەی نیوەی تونێلەكان لە كەرتی غەززەدا بكات، ڕوونیشی كردووەتەوە، هەڵمەتێكی توند و دژوار دژی تۆڕە نهێنییەكەی حەماس بەڕێوە دەچن، و مامەڵەكردن لەگەڵ سەرجەم تونێلەكاندا ڕەنگە دوو ساڵی دیكە بخایەنێت.
ئەم لێدوانانەش دوای تێپەڕبوونی نزیكەی دوو ساڵ و نیو بەسەر هەڵگیرسانی جەنگی سەر كەرتی غەززەدا دێن، لە كاتێكدا ئامادەكاری بۆ چوونە قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی ئاگربەست دەكرێت.
سەرەڕای ڕێككەوتنی غەززەش، سوپای زایۆنی هێشتا ڕۆژانە لە كەرتی غەززە لە پێشێلكاریی و ئەنجامدانی هێرش بەردەوامە، بەتایبەتی لە ناوچەی "هێڵی زەرد" كە لەژێر كۆنترۆڵی سوپاكەیدایە.
بەپێی ئامارەكانی "ناوەندی زانیاریی فەڵەستین"یش، لە ساتی كەوتنە بواری جێبەجێكردنی ئاگربەستەوە، لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە، هێزەكانی سوپای زایۆنی، 576 فەڵەستینییان شەهید كردووە، كە 179 منداڵ و 69 ژنیان لەنێودایە، هەروەها هەزار و 526 كەسی دیكەیان بریندار كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە