06/02/2026 610 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارای عێراق: مووچە زامنكراوە دەنگۆی نەدانی ڕەتدەكەینەوە

پەیام 

وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆی نەدانی مووچە ڕەتدەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە لەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان زامن كراوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەبارەی مووچەوە بڵاوبوونەتەوە و گوایە لە مانگی داهاتووەوە ناتوانرێت مووچە بدرێت و خەزێنەی دەوڵەت خاڵیە و پارەی تێدا نیە و دەڵێت ئەو زانیارییانە ناڕاستن و لەلایەن هیچ لایەنێكی فەرمی دەرنەچوون.

وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەكاتەوە لەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان زامن كراوە و بەپێی ڕێكارە كارپێكراوەكان و لەوادەی خۆی سەرف دەكرێت و ئەوەی لەبارەی مووچەوە بڵاوكراوەتەوە دوورە لە ڕاستیەوە و داوا دەكات تەنیا پشت ببەسترێت بە زانیاری فەرمی.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە گوایە مانگی داهاتوو مووچە بەشێوەی قیست بەسەر فەرمانگەكان دابەش دەكرێت و نرخی كاڵاكانیش بەرزدەبنەوە و ئەمەش نیگەرانی لای هاووڵاتیان دروستكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا لە ڕێگەی سووریاوە دەستى بە هاوردەکردنى نەوتى عێراق کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە هەوڵداین 11 ملیار دۆلارمان لە عێراق وەربگرینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌لامجه‌ی نێوان ئێران و عێراق 13 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

سەرەتا