2 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
دانوستانی ئەمریكا و ئێران لە پایتەختی عومان دەستیپێكرد و تاران داواى جێبەجێكردنی بەڵێنەكان دەکات
پەیام
ئەمڕۆ دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە عومان دەستیپێكرد و تاران داواى جێبەجێكردنی بەڵێنەكان دەکات و هیواخوازیشە دانوستانێكی جدی و واقیعی بكرێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ئیرنا بڵاویكردەوە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان و لەگەڵ بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان كۆبووەوە پێش بەڕێوەچوونی دانوستانی ئەمریكا و ئێران.
ئەمڕۆ دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە عومان دەستیپێكرد، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و چەند پرسێكی تر.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە ئێران بە چاوی كراوەیی و بیرەوەریی ئەوەی ساڵی ڕابردوو ڕوویدا دەچێتە نێو قۆناغێكی دیپلۆماسی و داوای ڕێزگرتن و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە