2 کاتژمێر پێش ئێستا 121 جار خوێنراوەتەوە

پۆلیسی رانییە بۆ هاووڵاتیان: شەوان لە کاتی خەوتندا ئامێرە کارەباییەکان بکوژێننەوە

پەیام
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رانییە رایدەگەیەنێت: کاتژمێر ٦:۰۰ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری ۲۰۲٦/٢/٧ تەرمی دوو منداڵ بەناوەکانی (مەیلی مەریوان محەمەد) لە ڕەگەزی مێ و (میر مەریوان محەمەد) لە ڕەگەزی نێر، کە هەردووکیان دووانەن و تەمەنیان شەش ساڵە دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی تیتۆکەن گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی رانییە.

پۆلیسی رانییە رایدەگەیەنێت: بە وتەی کەس و کاریان شەوی ڕابردوو لە ژووری منداڵەکان هیتەری کارەبا کاری کردووە فەڕشی ژێر هیتەرەکە گەرەم بووە، ئەمەش بووەتە هۆی دەرکردنی بۆن و دووکەڵ لە ژوورەکەدا و بەهۆیەوە هەردوو منداڵەکان بە هۆی دووکەڵی فەڕشەکانەوە خەنکاون.

تەرمی ناوبراوان دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەس وکاری کرایەوە.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

پۆلیسی رانییە راشیدەگەیەنێت: لێرەوە ئاگاداری هاووڵاتی خۆشەویستی سنوورەکەمان دەکەینەوە شەوان لە کاتی خەوتندا ئامێرە کارەباییەکان بکوژێنەوە تا بە دووبن لەم ڕووداوی لەم جۆرە بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی رانییە بۆ هاووڵاتیان: شەوان لە کاتی خەوتندا ئامێرە کارەباییەکان بکوژێننەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندان لە شاری هەولێر دژی بێڕێزیكردن بە پیرۆزییەكانی ئیسلام سازكرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان، دانیشتوانی گۆیژە سیتی سێ گردبوونەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌سرور بارزانی: نابینه‌ به‌شێك لە ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبارەى تێكەڵكردنی هێزەكانی هەسەدە، شاندێكی سوریا گەیشتنە حەسەكە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کوژرانى گەنجێکى کورد لە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیادا ڕاگەیەندرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی سالم سێ قوربانى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەی باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت

سەرەتا