2 کاتژمێر پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

عێراق زیاتر لە دوو هەزار زیندانیی ڕێكخراوی داعـ.شی لە سووریا وەرگرتووەتەوە

پەیام

بە هەماهەنگی هاوپەیمانان، عێراق زیاتر لە دوو هەزار زیندانیی ڕێكخراوی داعشی لە سووریاوە وەرگرتەوە و دەستی بە پۆلێنكردن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا كرد.

فەریق سەعد مەعن سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە عێراق ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، دوو هەزار و 250 زیندانی ڕێكخراوی داعشیان لە سووریاوە وەرگرتووەتەوە، بە ڕێگەی وشكانی و ئاسمانی گوازراونەتەوە و لە بنكەی توندی ئەمنیدا دەستبەسەر كراون.

مەعن ئاماژەی بەوە كرد كە تیمە تایبەتەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوەی سەرەتایی و پۆلێنكردنی زیندانییەكان بەپێی ئاستی مەترسیدارییان كردووە، هەروەها دانپێدانانەكانیان لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی دادوەرییدا تۆمار دەكرێت.

سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە عێراق ڕایشیگەیاند: هەموو ئەو كەسانەی دەستیان لە تاوان دژی گەلی عێراقدا هەبووە لە دادگا تایبەتەكانی عێراق دادگایی دەكرێن.

سەبارەت بە زیندانییە بیانییەكانیش ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە پەیوەندیدایە لەگەڵ وڵاتانی جیاواز بۆ گەڕاندنەوەیان، ئەوەش دوای ئەوەی سەرجەم ڕێكارە یاساییەكان كۆتاییان دێت. 

بەپێی ئەو ئامارانەی كە كۆتایی ساڵی 2024 بڵاو كراونەتەوە، نزیكەی نۆ هەزار چەكداری ڕێكخراوی داعش، كە زۆرینەیان لە ڕەگەزی نێرن، لە 25 ناوەندی دەستبەسەركردندا لە سووریا دەستبەسەر كرابوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    كۆنگرەیەكی زانستی تایبەت بە كۆكردنەوە و ڕێكخستنی زەكات لە بەغداد بەڕێوەچوو

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق زیاتر لە دوو هەزار زیندانیی ڕێكخراوی داعـ.شی لە سووریا وەرگرتووەتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیكۆ عێراق هۆشداری لە دەرەنجامی گرانكردنی نرخی بەنزین دەدات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ریكابی: قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی رێكاره‌ ده‌ستورییه‌كانه‌وه‌ بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا گرێبەستێكی سەربازیی بەبڕى 90 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق پەسەندكرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی دارای عێراق: مووچە زامنكراوە دەنگۆی نەدانی ڕەتدەكەینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسانی هەولێر هێرش دەکەنە سەر محەمەد حەلبووسی

سەرەتا