2 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
ڕوانگەی ئیكۆ عێراق هۆشداری لە دەرەنجامی گرانكردنی نرخی بەنزین دەدات
پەیام
حكومەتی عێراق بەنیازە نرخی بەنزین گران بكات و ڕێكخراوێكیش هۆشداری لە دەرەنجامەكانی ئەو هەنگاوە دەدات.
ڕوانگەی ئیكۆ عێراق بڵاویكردەوە: حكومەتی بەغداد بەنیازە بە بیانووی بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و هەوڵدان بۆ زیادكردنی داهاتی دەوڵەت نرخی بەنزین و بەروبومە نەوتییەكان گران بكات.
بەپێی ئەوەی ڕوانگەكە ڕایگەیاندووە "زیادكردنی نرخ بەنزین و گازوایل و نەوتی سپی و بەنزینی فڕۆكەش دەگرێتەوە".
ڕوانگەی ئیكۆ ڕەخنە لە هەنگاوی گرانكردنی نرخی سووتەمەنی دەگرێت و دەڵێت: ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوە و بەرهەمهێنان و خزمەتگوزارییەكان و ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا بنەڕەتیەكانیش دەبێت.
ڕوانگەی ئیكۆ عێراق ڕایدەگەیەنێت: گرانكردنی نرخی سووتەمەنی دەبێتە تێكدانی ڕێژەی هەڵاوسان و كاریگەری نەرێنی لەسەر چالاكی بازرگانی و پیشەسازی دەبێت، بۆیە پێویستە حكومەت بەدوای ڕێگەچارەی جێگرەوەدا بگەڕێت.
ئەوە لە كاتێكدایە چەندین ساڵە نرخی بەنزین و سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان گران كراوە و نرخەكەی دوو هێندەی ناوچەكانی دیكەی عێراقە و بارگرانی زۆری دروستكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە