2 کاتژمێر پێش ئێستا 518 جار خوێنراوەتەوە

تاران پلانێكی بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە پێشكەشكردووەو واشنتۆن سەرقاڵی تاووتوێكردنیەتی

پەیام 

دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی ئێران و ئەمریكا لە مەسقەت بەڕێوەچوو، تاران پلانێكی بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە پێشكەشكردووە و واشنتۆنیش سەرقاڵی تاووتوێكردنی وەڵامی پێشنیازەكانە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە مەسقەتی پایتەختی عومان، دانوستانەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستی پێ كرد، عەباس عەراقچی سەرۆكایەتی شاندی ئێران دەكات، ستیڤ ویتكۆف-یش، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆكایەتی شاندی ئەمریكا دەكات.
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاماژەی بەوە كردووە كە شاندە ئەمریكییەكە كەسایەتی باڵای وەك جارید كۆشنەر، زاوای ترەمپ و ژەنەڕاڵ براد كووپەر، فەرماندەی هێزەكانی سێنتكۆم لەخۆ دەگرێت، ئەمەش گرنگی و هەستیاریی ئەم خولەی دانوستانەكان نیشان دەدات.

 لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، عەباس عەراقچی، پلانێكی سەرەتایی بۆ بەڕێوەبردنی دۆخی ئێستا و بەرەوپێشبردنی دانوستانەكان پێشكەشی بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان كردووە. بڕیارە لە گەڕی دووەمی گفتوگۆكاندا، وەڵامی ئەمریكا سەبارەت بەو پلانە بە شاندی ئێرانی ڕابگەیەنرێت.
لەلایەكی دیكەوە، ئاژانسی "تەسنیم" ئاشكرای كرد كە گەڕی دووەمی كۆبوونەوەكانی نێوان عەراقچی و ئەلبوسەیدی كۆتایی هاتووە و لە ئێستادا وەزیری دەرەوەی عومان سەرقاڵی ڕاوێژ و گفتوگۆیە لەگەڵ "ستیت ویتكۆف" نوێنەری ئەمریكا.

بەپێی زانیارییەكان، دانوستانەكان بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ لە ماڵی وەزیری دەرەوەی عومان بەڕێوەدەچن و ناوبراو وەك نێوەندگیر لە نێوان هەردوو شاندەكەدا كار دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران پلانێكی بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە پێشكەشكردووەو واشنتۆن سەرقاڵی تاووتوێكردنیەتی

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران، عەلی شەمخانی وەك سكرتێری ئەنجوومەنی بەرگری دەستنیشانكرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران مووشەكی خوڕەمشەهر لە شارە مووشەكییە ژێرزەمینییەكاندا جێگیردەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل: لەناوبردنی تونێلەكانی غـ.ەززە پێویستی بە دوو ساڵی دیكە هەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانوستانی ئەمریكا و ئێران لە پایتەختی عومان دەستیپێكرد و تاران داواى جێبەجێكردنی بەڵێنەكان دەکات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی ئەولەوییەتەكانی دانوستانی مەسقەت دیاری دەكات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە یەک رۆژدا سەردانی دیمەشق و بەغدای کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبەینێ وەفدی ئەمریکی و ئێرانی راستەوخۆ لە عومان کۆ دەبنەوە

سەرەتا