2 کاتژمێر پێش ئێستا 104 جار خوێنراوەتەوە

عەراقچی: دۆسیەی ئەتۆمی ئێران تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەكرێت

پەیام

وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت دەكاتەوە لەوەی دۆسیەی ئەتۆمیی وڵاتەكەی تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەكرێت و ڕەتیشیدەكاتەوە توانا مووشەكییەكانیان جێگەی گفتوگۆ بن.

ئەمڕۆ لە میانی بەشداریی لە "كۆڕبەندی جەزیرە 2026" لە دەوحەی پایتەختی قەتەر عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران تەنها و تەنها لە ڕێگەی دانوستانەوە چارەسەر دەبێت و هیچ ڕێگەیەكی دیكە لەئارادا نییە.

عەراقچی باسی لەوەش كرد دانوستانەكان لەگەڵ واشنتۆن بە شێوەیەكی باش دەستیان پێكردووە، بەڵام هێشتا ڕێگەیەكی درێژ لەپێشە بۆ بنیاتنانی متمانە. ئاماژەی بەوەش كرد كە گفتوگۆكان ناڕاستەوخۆ بوون و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆمی چڕ بوونەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە، سەرەڕای هەر فشار و هێرشێك پیتاندنی یۆرانیۆم "مافێكی مسۆگەری ئێرانە" و بەردەوام دەبن لێی تا ئەو كاتەی دەگەن بە ڕێككەوتنێكی دڵنیاكەرەوە، داوایشكی كرد دانوستانەكان دوور بن لە فشار و هەڕەشە، چونكە سەركەوتنی پرۆسەكە بەندە بە بەدیهێنانی بەرژەوەندیی هاوبەشەوە.

لەبارەی توانای مووشەكی وڵاتەكەیشیەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەرنامەی موشەكیی ئێران پرسێكی بەرگرییە و نە ئێستا و نە لە داهاتووشدا ناتوانرێت دانوستانی لەسەر بكرێت.

لای خۆیەوە ئیبڕاهیم ڕەزایی وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند: سەرۆكی ئەمریكا درۆ دەكات ئێران لە هێڵە سوورەكانی پاشەكشەی نەكردووە و پاشەكشەیش ناكات.

لە تویتێكدا لە تۆڕی ئێكس وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەڕلەمانی ئێران نووسی: ئەوە ئەمریكاییەكانن، كە دوای ئەوەی لە بژاردە سەربازی و ئابووری و تیرۆریستییەكانیان شكستیان هێنا هیچ بژاردەیەكی دیكەیان جگە لە قبووڵكردنی چوارچێوە و مافەكانی گەلی ئێران نەبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    لەبەر مەترسیی جەنگ داواى یەكخستنی هەر دوو سوپاى ئێران دەکرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێکى نوێى دانوستانەکانى ئەمریکا و ئێران سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكەنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا ژمارەیەك دامەزراوەى ئێرانى و ئەو وڵاتانەى پەیوەندییان لەگەڵیدا هەیە سزادەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: دۆسیەی ئەتۆمی ئێران تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەكرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: جگەلە دۆسیەی ئەتۆمی، تاوتوێى هیچ پرسێکى دیکە لەگەڵ ئەمریکییەکان ناکەین

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران پلانێكی بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە پێشكەشكردووەو واشنتۆن سەرقاڵی تاووتوێكردنیەتی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران، عەلی شەمخانی وەك سكرتێری ئەنجوومەنی بەرگری دەستنیشانكرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران مووشەكی خوڕەمشەهر لە شارە مووشەكییە ژێرزەمینییەكاندا جێگیردەكات

سەرەتا