2 کاتژمێر پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

گەڕێکى نوێى دانوستانەکانى ئەمریکا و ئێران سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكەنەوە

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا وادەی گەڕی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەكانی لەگەڵ ئێران ئاشكرا كرد و هۆشداریی توندیشی لە شكستهێنانی دا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەسەر فڕۆكەی سەرۆكایەتی "ئێر فۆرس وەن" لە كاتی گەشتكردنی بۆ ویلایەتی فلۆریدا قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان كرد و  ڕایگەیاند: واشنتۆن دانوستانی "زۆر باشی" لەگەڵ تاران ئەنجام داوە و ئێران بە جددی خوازیاری گەیشتنە بە ڕێككەوتن.

ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد، كە ئەمریكا لەژێر فشاری كاتدا نییە بۆ ئەنجامدانی دانوستانەكان و كاتی تەواوی لەبەردەستە، بەڵام جەختی كردەوە، كە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی. 

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایشی كرد كە گەڕێكی نوێی كۆبوونەوەكان لەگەڵ ئێران سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست پێ دەكەنەوە.

هاوكات لەگەڵ ئاڕاستە دیپلۆماسییەكەدا، ترەمپ جارێكی دیكە هەڕەشەی بژاردەی سەربازی كرد و ڕایگەیاند: كەشتیگەلێكی جەنگیی گەورە بەرەو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێكەوتووە و بەم زووانە دەگاتە ئەوێ، دەبینین كارەكان بە چ ئاراستەیەكدا دەڕۆن و هۆشدارییشی لە لێكەوتەكانی شكستهێنان لە گەیشتن بە ڕێككەوتن دا.

دوێنێ هەینی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریكا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عمان بەڕێوە چوو، ئەمەش یەكەمین خولی گفتوگۆكان لەو كاتەوەی ئەمریكا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو لە میانی جەنگی 12 ڕۆژەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران هێرشی كردە سەر پێگە سەرەكییەكانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    لەبەر مەترسیی جەنگ داواى یەكخستنی هەر دوو سوپاى ئێران دەکرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێکى نوێى دانوستانەکانى ئەمریکا و ئێران سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكەنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا ژمارەیەك دامەزراوەى ئێرانى و ئەو وڵاتانەى پەیوەندییان لەگەڵیدا هەیە سزادەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: دۆسیەی ئەتۆمی ئێران تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەكرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: جگەلە دۆسیەی ئەتۆمی، تاوتوێى هیچ پرسێکى دیکە لەگەڵ ئەمریکییەکان ناکەین

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران پلانێكی بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە پێشكەشكردووەو واشنتۆن سەرقاڵی تاووتوێكردنیەتی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران، عەلی شەمخانی وەك سكرتێری ئەنجوومەنی بەرگری دەستنیشانكرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران مووشەكی خوڕەمشەهر لە شارە مووشەكییە ژێرزەمینییەكاندا جێگیردەكات

سەرەتا