2 کاتژمێر پێش ئێستا
146 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا ژمارەیەك دامەزراوەى ئێرانى و ئەو وڵاتانەى پەیوەندییان لەگەڵیدا هەیە سزادەدات
پەیام
هاوتەریب لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستانەكان، واشنتۆن سزای نوێی بەسەر تاراندا سەپاند و داوای لە هاوڵاتیانیشی کرد ئێران جێبهێڵن.
چەند كاتژمێرێك دوای كۆتاییهاتنی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی مەسقەت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سزای بەسەر 15 دامەزراوە و 14 كەشتیی نەوتهەڵگردا سەپاند كە پەیوەندییان بە بازرگانی نایاسایی نەوت و بەرهەمە پترۆكیمیاییەكانی ئێرانەوە هەیە.
لەوبارەوە تۆمی بیگۆت وتەبێژی وەزارەتەكە ڕایگەیاند: سەرۆكی ئەمریكا لە كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت و پترۆكیمیایی ئێران بەردەوامە.
هەر لەو میانەیەدا كۆشكی سپی ئاشكرایكرد كە دۆناڵد ترەمپ فەرمانێكی بۆ سەپاندنی گومرگ بە ڕێژەی 25 لە سەد بەسەر ئەو وڵاتانەی مامەڵەی بازرگانییان لەگەڵ ئێران هەیە، سەپاند.
لەلایەكی دیكەوە، باڵیۆزخانەی گریمانەیی ئەمریكا لە تاران، هۆشدارییەكی بەپەلەی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد و داوای لێ كردن بە زووترین كات پلانی جێهێشتنی ئێران دابنێن و پشت بە هاوكارییەكانی حكومەت نەبەستن.
باڵیۆزخانەكە داوای لەو هاوڵاتیانەی كردووە كە ناتوانن وڵاتەكە جێبهێڵن، بڕی پێویستی خۆراك و دەرمان بۆ خۆیان دابین بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە