2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
ئهورووپا: سووریا ئهندامی هاوپهیمانیی دژی تیرۆره
یەکێتیى ئەورووپا دەڵێت، ئێستا حکومەتى سووریا بووەتە لایەنی سەرەکی لە دژى تیرۆر.
لەمیانەى دانیشتنی پەرلەمانى ئەورووپا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سووریا و رۆژئاواى کوردستان، دوبراڤکا چویستا، کۆمیسیاری یەکێتیى ئەورووپا بۆ کاروارى ناوەڕاست ڕایگەیاندووە: پێشهاتەکانى ئەم دواییەى سووریا تیکیشیان خستووەتە سەر مەترسییە ئەمنییە بەردەوامەکان، لەوانەش سەرهەڵدانەوەى ڕێکخراوی داعش.
چویستا دەڵێت: گواستنەوەى دەستگیرکراوانى داعش لە سووریاوە بۆ عێراق هەندێک فشار لەسەر سووریا کەم دەکاتەوە بەڵام هێشتا بارگرانیى ئەمنی بەردەوامە.
ئەو بەرپرسەى یەکێتیى ئەورووپا دەڵێت: ئێستا حکومەتی دیمەشق لایەنی سەرەکییە لە شەڕ دژى تیرۆر، سووریاش گرنگییەکی زۆرى هەیە بۆ ائاسایشی ناوچەکە و ئەورووپا. هەر بۆیە یەکێتیى ئەورووپا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکاریى مرۆیى بە سووریا لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایش بۆ ناوچەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە