2 کاتژمێر پێش ئێستا
308 جار خوێنراوەتەوە
نوری مالیکی: بوونی یەک سوپا لە عێراق سەقامگیری وڵات دەستەبەر دەکات
پهیام
سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و كاندیدی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، نوری مالیکی ڕایگەیاند کە بوونی یەک سوپا لە عێراق سەقامگیری وڵات، دەستەبەر دەکات.
باسی لەوەش کردووە کە نوری مالێکی لە وەڵامی پرسیارەکدا ڕایگەیاندووە کە عێراقییەکان ساڵانێکی زۆرە، بەدەست شەڕ و توندوئاژۆییەوە دەناڵێنن و ئێستا شایەنی ئەوەن بە ئارامی و شکۆوە بژین.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و كاندیدی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، نوری مالیکی ھەروەھا جەختی لەوە کردووتەوە کە سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و چەک تەنھا لە دەستی دەوڵەت بێت و بوونی یەک سوپا کە سەرجەم پێکھاتەکان لە خۆبگرێت لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکاندا، سەقامگیری وڵات دەستەبەر دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم سەقامگیرییە، کەشێکی پارێزراو دروست دەکات کە ھانی وەبەرھێنان دەدات و دەرفەتی کاری ڕاستەقینەیش بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت و بەشدار دەبێت لە تەواوکردنی ھەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ڕۆژی ٢٤ی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگییدا، بە زۆرینەی دەنگ نوری مالیکی کە بە کەسێکی نزیک لە ئێران دادەندرێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، كاندیدكرا.
ھاوکات ڕۆژی ٢٧ی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ترەمپ داوای کردبوو کە سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی داھاتووی عێراق، ڕانەسپێردرێت.
ھەروەھا دۆناڵد ترەمپ ھۆشداری ئەوەشی دابوو، ئەگەر نوری مالیکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەوە ئەمریکا چی دیکە یارمەتی عێراق نادات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە