2 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
حكومهتی ماوهبهسهرچوو داوای ڕێژهی 14% له شایسته داراییهكان دهكات
پهیام
ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچوو ڕێژەی دانیشتووانی کوردستان لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵەوە ڕەت دەکاتەوە تۆمەتی دەستێوەردان لە پڕۆسەکە دەخاتە پاڵی.
ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم کۆبووەوە و لە بڕگەی یەکەمدا، ڕاپۆرتی وەزارەتی پلاندانان سەبارەت بە سەرژمێریی ساڵی 2024 تاوتوێ کرا، دەستکاریکردنی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵەوە ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە کە دەبێت ڕێژەی 14.1% وەک بنەمای بودجە و شایستە داراییەکان جێگیر بکرێت.
هەروەها داوا لە سەرۆکایەتی کۆمار و فراکسیۆنە کوردییەکان کرا ڕێگری لە هەر هەوڵێک بکەن کە مەبەست لێی کەمکردنەوەی ئەم ڕێژە فەرمییە بێت.
لە بڕگەی دووەمدا، پرسی یەکخستنی ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ عێراق بەپێی ماددەی 132ی دەستوور و یاسای ساڵی 2025 گفتوگۆی لەسەر کرا.
دوای خستنەڕووی وردەکارییەکان لەلایەن وەزیری شەهیدان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پاڵپشتی خۆی بۆ هاوتاکردنی شایستە داراییەکانی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق دەربڕی.
بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان ڕاسپێردرا لە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا بەردەوام بێت بۆ دیاریکردنی میکانیزمی خەرجکردنی شایستەکانیان، بە شێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانی هەرێم و زیندانیان بە یەکسانی پارێزراو بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە