پێش 4 هەفتە 379 جار خوێنراوەتەوە

تڕه‌مپ: داوام له‌ سه‌رۆكی چین كرد چه‌ك بۆ ئێران نه‌نێرێت


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند پەیامێکی ئاڕاستەی هاوتا چینییەکەی کردووە بۆ ڕاگرتنی پاڵپشتییە سەربازییەکانی بۆ تاران، جەختیشی کردەوە کە گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران ئەنجامی "سەرسوڕهێنەر" یان هەبووە و ئێرانیان "تەفروتونا" کردووە. 
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز بزنس"، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد کە لە ڕێگەی نامەیەکەوە داوای لە سەرۆکی چین کردووە کۆتایی بە ناردنی چەک و پاڵپشتییە سەربازییەکانی بۆ ئێران بهێنێت. ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو گەمارۆ دەریاییەی وڵاتەکەی بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی، کاردانەوەی توندی لێ کەوتووەتەوە و ئێرانییەکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە بەتەواوی لەلایەن واشنتنەوە تێکشکێنراون. 
سەبارەت بە بازاڕی وزە، سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی دەکات نرخی نەوت بۆ ئاستی پێش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و تەنانەت کەمتر لەوەش دابەزێت. هەروەها ئاماژەی پێ کرد کە سەرکردەکانی ئێستای ئێران بەراورد بە پێشووتر "عەقڵانیترن" و نوێنەرایەتی سیستمێکی نوێ دەکەن، بەڵام جەختی کردەوە تا تاران دەستبەرداری خەونی ئەتۆمی نەبێت، هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵدا ئیمزا ناکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای بدات بێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌؛ چین ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆڵەندا دانوستانی چڕ بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ئێراندا ئامانجی ستراتیژی نه‌بووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ترەمپ بە جیدی بژاردەی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات

سەرەتا