1 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێك، ئەمریكا كەشتی دیكە دەگەیەنێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەیام 

بە مەبەستی بەهێزكردنی پێگەی سەربازی خۆی، ئەمریكا كەشتیییەكەی دیكەی فڕۆكەهەڵگر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.

ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە "واشنتن بەنیازی ناردنی كەشتییەكی نوێی فڕۆكەهەڵگرە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێكی ئەگەریی لەلایەن ئێرانەوە".

ڕۆژنامەكە لە زاری چوار بەرپرسی ئەمریكییەوە بڵاوی كردەوە "كەشتیی "یو ئێس ئێس جێرالد فۆرد" كە گەورەترینە لەسەر ئاستی جیهان، ئێستا لە دەریای كاریبی جێگیر كراوە، لەگەڵ چەند كەشتییەكی یاوەری بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ دەكەون، بەبێ ئەوەی شوێنی كۆتایی جێگیربوونیان دەستنیشان بكرێت. 
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە "ئەم كەشتییانە تاوەكو سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ ناگەڕێنەوە بەندەرە سەرەكییەكانی خۆیان".

ڕۆژنامەكە نووسیویشیەتی: جێرالد فۆرد" دەچێتە پاڵ گرووپی كەشتیی فڕۆكەهەڵگری "یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵن" كە لە 26ی كانوونی دووەمی ڕابردووەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر كراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو ئەگەر دانوستانەكان لەگەڵ ئێران شكستیان هێنا، ئەوا ڕەوانەكردنی دووەم كەشتیی فڕۆكەهەڵگر تاوتوێ دەكەن. هەرچەندە ترەمپ خولی یەكەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی لە مەسقەت بە "زۆر باش" وەسف كرد، بەڵام هێشتا بژاردە سەربازییەكان لەسەر مێز ماونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێك، ئەمریكا كەشتی دیكە دەگەیەنێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: دانوستان بەردەوامە و ڕێککەوتن باشترینه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا داوای سازش له‌ ڕووسیا ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ئه‌مڕۆ پرسی ئێران و دانووستانه‌كان تاوتوێ ده‌كرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی دۆسیەی ئێپستین داوای دەستلەكاركێشانەوە لە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەكرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    چوار ساڵە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەردەوامە و وادەی كۆتاییهاتنیشى نادیارە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی دادی ئەمریكا بەڵگەنامەکانی دۆسیەی ئێپستین دەخانە بەردەم كۆنگرێس

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وتارێكی سەرۆكی شارەوانیی نیوریۆرك لەبارەى کۆچى پێغەمبەر، كاردانەوەی لێکەوتەوە

سەرەتا