13/02/2026 339 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایش پێشوازی لە ڕێككەوتنەکەی دیمەشق و هەسەدە دەكات

پەیام 

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات و مەرسوومی سەرۆكایەتی تایبەت بە داننان بە مافەكانی كورد لەو وڵاتەدا دەكات.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێكیدا پێشوازی لەو ڕێككەوتنە كرد كە مانگی ڕابردوو لە نێوان حكومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) واژوو كرا و جەختی لە پێویستی پابەندبوونی هەموو لایەنەكان بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتنەكە كردەوە و ئاماژەی بەوەیش دا كە حكومەتی سووریا بەرپرسیارێتی سەرەكی بۆ پاراستنی سەرجەم هاووڵاتیانی، بە كوردانیشەوە، لە ئەستۆیە.

هەر لەو ڕاگەیەنراوەدا ئەنجومەنی ئاسایش خۆشحاڵی خۆی بۆ دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكایەتی ژمارە 13ی 16ی كانوونی دووەمی ڕابردوو كە تایبەتە بە مافەكانی كورد دەربڕی و هانی حكومەتی دا هەنگاوی زیاتر بۆ بەشداریپێكردنی نوێنەرانی كورد لە كابینەی حكومەت و ڕەخساندنی زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی كوردان بۆ ناوچەكانی خۆیان، بنێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جەختی لە سەروەری، سەربەخۆیی و یەكپارچەیی خاكی سووریا كردەوە و داوای لە هەموو وڵاتان كرد ڕێز لەم پرەنسیپانە بگرن و خۆیان لە هەر دەستێوەردانێك كە ببێتە هۆی ناسەقامگیری لە وڵاتەكەدا بەدوور بگرن.

سەرۆكی كاتیی سووریا، لە 16ی كانوونی دووەمی ڕابردوودا مەرسوومێكی دەركرد كە تێیدا بە فەرمی دانی نا بەوەی كورد بەشێكی ڕەسەن و دانەبڕاوە لە گەلی سووریا و زمانی كوردیشی وەك زمانێكی نیشتمانی ناساند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ناوی سوریای له‌ لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر ده‌رهێنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت بەبڕیارێک ڕێگا دەگرێت لە دەنگدانی ئەو کەسانەی ڕەگەزنامەی دووەمیان کوەیتییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران نەك هەر نەڕووخا، بەڵكو جیهانیشی سەرسام كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ شكاندنی چەقبەستوویی دانوستانەكان، فەرماندەی سوپای پاكستان دەگاتە تاران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا: له‌دوای هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب پچڕاون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەناری رۆژاوا... بە چەقۆ هێرش ئەنجام درا و گەنجێک بریندار کرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت: لە گرژییەوە بۆ هێورکردنەوە؛ تەلئەبیب زمانی بەرانبەر تورکیا گۆڕیــوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن گرەو لەسەر فشاری ئابووری دەكات و تارانیش لەسەر هەڵوێستەکانى سوورە

سەرەتا