پێش 4 هەفتە 316 جار خوێنراوەتەوە

لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا، ئەمریكا هەزاران ئامێری ئینتەرنێتی گەیاندووەتە ئێران

پەیام 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، كە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە كاتی خۆپیشاندانەكانی مانگی ڕابردووی ئێراندا، بە نهێنی هەزاران ئامێری ستارلینكی بۆ ناو ئەو وڵاتە ناردووە.

بەگوێرەی زانیاریی بەرپرسانی ئەمریكی، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكە نزیكەی حەوت هەزار ئامێری ئینتەرنێتی مانگی دەستكردی لە كۆمپانیای سپەیس ئێكس كڕیوە و نزیكەی شەش هەزار ئامێریان بە قاچاخ گەیەندراونەتە ناو خاكی ئێران بۆ هاوكاریكردنی چالاكوانان.

ئەمە یەكەمین جارە واشنتن بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ ئامێری ستارلینك بۆ ئێران بنێرێت، بۆ تێچووی پڕۆسەكەش سوود لە بودجەی بەرنامەكانی تایبەت بە پشتگیری ئازادی ئینتەرنێت وەرگیراوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە دۆناڵد ترەمپ ئاگاداری گەیاندنی ئامێرەكان بووە، هەرچەندە ڕوون نەكراوەتەوە كە ئایا بە فەرمی ڕەزامەندی لەسەر داوە یان نا.

ئامانجی ئەم هەنگاوە پاراستنی كەناڵەكانی پەیوەندی و گەیاندنی دەنگی خۆپیشاندەران بووە بە جیهانی دەرەوە.

لە بەرامبەردا، تاران ئەمریكای بەوە تۆمەتبار كردووە كە هانی پشێوی و خۆپیشاندانەكان دەدات.

هاوكات دەسەڵاتدارانی ئێران توانیویانە لە ڕێگەی شەپۆلەوە كێشە بۆ خزمەتگوزارییەكە و كاركردنی ئەو ئامێرانە دروست بكەن، نەهێڵن كارەكانیان سەر بگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    واشنتن پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران هاووڵاتی خۆی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ سەرنشینی کەشتییەکی تایلەندی لە کەناراوەکانی عومان ڕزگارکران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ پێی نایە دوانزەهەمین رۆژییەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ئارامن

سەرەتا