1 کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

پەیام
 
تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عێراق و سووریا باس لە كاریگەریی هێرشەكانیان بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران دەكات و دەڵێت، "هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی مەترسی و هەڕەشەی دەستبەجێی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە". 

باراك، دوێنێ لە پۆدكاستێكدا لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە (شەممە، یان یەكشەممە) هێرش بكرێتەوە سەر ئێران؟ ڕایگەیاند: "بێگومان، بەڵێ دەكرێت".

هەر لە درێژەی وەڵامی ئەو پرسیارەدا، نێردەكەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بە هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەكانی واشنتن كرد و وتی: سەرۆك ترەمپ زۆر ڕوون بووە، سەرۆك ئامادەیە و دەرگای بۆ ڕێككەوتن واڵایە".

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باراك باسی لە كاریگەریی هێرشە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی لە حوزەیرانی 2025 بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران و شەڕی ئەمساڵیش كرد و وتی: هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی مەترسی و هەڕەشەی دەستبەجێی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 36 خولەک پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی شۆك كرد و دەستبەرداری پاراستنیان دەبێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەمارۆی دەریایی ئەمریكا 25 ملیار دۆلار زیانی لە ئێران داوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوەیەكگرتووەكان: منداڵانی غەززە ڕووبەڕووی توندوتیژی و فشاری دەروونیی سەخت بوونەتەوە

سەرەتا