1 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات
پەیام
توركیا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بە چارەسەر نازانێت و دەڵێت: كەس پشتیوانیی لێ ناكات.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەستەنبوڵ، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، ڕایگەیاند: هەر دەستێوەردانێكی سەربازی دژی تاران چارەسەر نییە و لە ئێستادا هیچ كەسێك پشتیوانیی لێ ناكات.
ئەم لێدوانەی فیدان دوای كۆبوونەوەی هاوبەشی گرووپی حەوت وڵاتی هەرێمی و ئەورووپی هات، كە میسر، پاكستان، سعوودیە، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و توركیا لەخۆ دەگرێت.
ناوبراو جەختی كردەوە لەوەی سەرجەم دەوڵەتە بەشداربووەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران شەڕەكە زیاتر پەرە پێ دەدات، بۆیە كۆدەنگییەكی گشتی هەیە كە دیالۆگ و دیپلۆماسی باشترین ڕێگایە.
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕوونكردنەوەی دا كە هەموو وڵاتان نایانەوێت مەودای شەڕەكان بەرفراوان ببێت و خوازیاری ئاگربەستی بەپەلەن چ لە كەنداو بێت، یاخود لە ئۆكراینا.
هاوكات فیدان جەختی كردەوە دەبێت لە نزیكترین كاتدا گەرووی هورموز بە تەواوی بكرێتەوە تاكو كۆتایی بە كاریگەرییە نەرێنییەكان بۆ سەر بازاڕەكان بهێنرێت، چونكە بژاردەی سەربازی لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەك چارەسەری گونجاو بۆ تەنگژەكان دابین ناكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە