1 کاتژمێر پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

پەیام
فەرماندەی سوپای ئێران ڕایگەیاند: ڕێگە بە كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو و مەترسی بۆ وڵاتەكەمان دروست بكەن.

عەلی عەبدوڵڵاهی، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران و فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، ڕایگەیاند: هێزە چەكدارەكانمان كەشتیگەلی ئەمریكایان ئیفلیج كردووە و چیتر توانای نزیكبوونەوەیان لە ئاوەكانی ناوچەكە نەماوە. 

ناوبراو جەختی كردەوە  لەوەی گەڕانەوەی سەربازیی ئەمریكا بۆ كەنداو بەتەواوی مەحاڵە و تاران ڕێگە نادات واشنتۆن ئامادەیی خۆی بۆ دروستكردنی هەڕەشە بەدەست بهێنێتەوە. 

عەبدوڵڵاهی هاوكات بە توندی ڕەخنەی لە لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە وێرانكردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكان گرت و بە دژبەرییەكی ناو برد، چونكە لەلایەك باسی تێكشكاندنی تواناكان دەكات و لەلایەكی دیكەوە بەردەوام هۆشداری لە مەترسییەكانی بەرنامە ئەتۆمییەكە دەدات! 

هەر لەو میانەیەدا سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر توانای ئێرانتان پێكاوە، بۆچی كەشتییە ماندووەكانتان و هێزە سەربازییە ترسنۆكەكانتان ناوێرن لە گەرووی هورمز و سنووری ئاوی و وشكانی ئێران نزیك ببنەوە؟!

وتیشی: ئەم دەنگۆیانە تەنیا بۆ فریودانی ڕای گشتیی نێوخۆی ئەمریكایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی شۆك كرد و دەستبەرداری پاراستنیان دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گەمارۆی دەریایی ئەمریكا 25 ملیار دۆلار زیانی لە ئێران داوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوەیەكگرتووەكان: منداڵانی غەززە ڕووبەڕووی توندوتیژی و فشاری دەروونیی سەخت بوونەتەوە

سەرەتا