29 خولەک پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

لە نەجەف هەشت كارمەندی ئەمنی لەسەر قاچاخچێتیی نەوت دەستبەسەر كران

پەیام  
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی قاچاخچێتیی نەوتی لە پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند كە تۆڕێكی قاچاخچێتیی نەوتی لە پارێزگای نەجەف هەڵوەشاندووەتەوە كە بەرپرسێكی خۆجێی و براكەی و هەشت كارمەندی ئەمنی كە زۆربەیان ئەفسەرن،  تێوەگلاون.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەكە، دادوەری لێكۆڵینەوە پشكنینی بۆ زێدەڕۆیی سەر بۆرییەكی نەوت لە زەوییەكی سەرۆكی لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف و براكەیدا كردووە كە خەندەقێكیان بە دەوریدا هەڵكەندبوو.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە "دادگا پێنج ئەفسەر و سێ كارمەندی پۆلیسی وزەی دەستبەسەر كردووە و بە پشتبەستن بە دانپێدانەكانیان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی لیژنەی وزە و براكەی  دەركردووە، هاوكات لێكۆڵینەوە لە گومانی قاچاخچێتیی ماددە هۆشبەرەكانیش بەردەوامە".
میدیا عێراقییەكانیش لە سەرچاوەیەكی خۆجێیەوە ڕایانگەیاندووە: ناوبراوان محەمەد حەسناوی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف و سەرۆكی لیژنەی وزە، هەروەها براكەی بە ناوی عەبدولهادی حەسناویی كە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانە.

هەر ئەمڕۆ لە ناحیەی حەیدەرییەی باكووری نەجەف سێ ئەفسەر كە یەكێكیان فەرماندەی فەوجە، لەسەر دۆزینەوەی دوو بۆریی 500 مەتری و سێ كیلۆمەتری دەستبەسەر كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 29 خولەک پێش ئێستا

    لە نەجەف هەشت كارمەندی ئەمنی لەسەر قاچاخچێتیی نەوت دەستبەسەر كران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی؛ میانمار لە کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی ڕۆهینگا بەرپرسیارە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەركردایەتییەكی یەكێتی: بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی نەبووین و حوکمڕانییەکی ڕەشیدمان دەوێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: بە خەبات بۆ دادپەروەری و ژیانێکی شایستە خزمەتی گەلەکەمان دەکەین

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. چوار بەنزینخانە بۆ غازی ئوتومبێل و حەوتی دیكە بۆ غازی ماڵان تەرخاندەكرێن

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندامێكی داواكاری گشتیی هەرێم داوای قەدەغەكردنی یاریی GTA 6 دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حكومەتی هەرێم لەو پەڕی لاوازیدایە و مەترسی جوڵەی بەغداد لە دژی هەیە

سەرەتا