31 خولەک پێش ئێستا
58 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه
پەیام
رێباز بێرکۆتی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر،
رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 21ی 11ی 2026، یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی
كۆده‌بنه‌وه.
بێرکۆتی، له لێدوانێكدا
بۆ رۆژنامه‌نوسان ئاشكرایكرد ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه و كۆبونه‌وه‌كه‌ش
له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا ده‌بێت بەمەبەستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر
بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوانیان.
وتیشی، ده‌بێت
هه‌موو لایه‌ك عاملی خێر بن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ره و ئاڕاسته‌یه‌كی باش
بڕۆن.
لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم و
کاراکردنەوەی پەرلەمان یەکێتی و پارتی ناکۆکییان هەبوو، کۆبوونەوەكەی چواری ئەم مانگەی
پەرلەمانیش بەبێ سازان، ناکۆکییەکانی گەیاندە لووتکە.
دوای
كاراكردنەوەی پەرلەمان لە 4ی 11ی 2026، یەكێتی بڕیاری کشانەوەی لە کابینەی نۆیەم
دا و ڕاشیگەیاند، دان بە کۆبوونەوەكەی پەرلەمان و ئەوەشدا نانێن کە لە داهاتوودا
لە دەرئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە دەکەوێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە