08/06/2026 326 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئامادەین بۆ شەڕێکی درێژخایەن


سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ شەڕێکی درێژخایەن، هاوکات سەرۆکی ئەمریکاش داواى کرد بە زووترین کات کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت. 
ئاژانسی "تەسنیم" لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێرانییەوە بڵاوی کردەوە کە تاران پێى وایە واشنتۆن  بەرپرسیارە لە سەرجەم هێرشەکانی ئیسرائیل و تەواوی ڕێوشوێنە پێویستەکانیشی بۆ لێدانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا گرتووەتە بەر. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئێران هەمیشە پشتیوانی لە هاوپەیمانەکانی لە بەرەی موقاوەمە کردووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاستی هێرشەکانى بۆ سەر ئیسرائیل بە جۆرێک زیاد دەکات کە پەشیمان ببنەوە لە بەردەوامبوونی کردەوەکانیان. 
لەلایەکی دیکەوە، سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگریی ئێران جەختی لەسەر بەردەوامیی پاڵپشتیکردنی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کردەوە بە بەکارهێنانی تەواوی تواناکانی بەرگری و لۆجستی، و ڕایگەیاند تاران لە پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی پاشەکشە ناکات تا ئەو کاتەی لایەنی هێرشبەر سزا دەدرێت، هۆشداریشی دا کە ئیسرائیل لە ئێستادا لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر لە داڕمان نزیک بووەتەوە. 
هاوتەریب لەگەڵ ئەم لێدوانانە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" ـەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە ئێران و ئیسرائیل کرد کە بە زووترین کات و بە شێوەیەکی دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوانیان بهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وه‌ستاندنی هێرشه‌كان به‌ واتای كۆتایی هاتنی جه‌نگ و ئاگربه‌ست نیه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی سووریا: پێنجشەممە كۆتا وادەی مامەڵەكردنە بە دراوی كۆن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەسۆشەیتد پرێس: ئەمریكا و ئێران دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری سووریا: متمانەمان بە ڕێككەوتنەکەمان لەگەڵ هەسەدە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ژێرخانی سەربازیی ئەمریكا لە هەولێر بە تەواوی وێران كراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كوەیت بەشداری لە هێرشە سەربازییەكانی سەر ئێران ڕەتکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جولەکە نیشتەجێكراوەكان ئاگریان لە دوو مزگەوت لە كەناری خۆراوا بەردا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییه‌كان: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر سعودیه‌ زیاتر ده‌كه‌ین

سەرەتا