1 کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

شاندی دانوستانکاری ڕووسیا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا گەیشتە جنێف

په‌یام

شاندێکی ڕووسیا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بە نێوەندگیری ئەمریکا گەیشتە جنێف، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکاش داوا لە کیێڤ دەکات نەرمی زیاتر بنوێنێت.

ئاژانسی سپۆتینگی ڕووسی ڕایگەیاند شاندی دانوستانکاری ڕووسیا بە سەرۆکایەتی ڤلادیمێر میدینێسکی گەیشتووەتە جنێف کە بڕیارە دانوستانەکانی بە ئامادە بوونی نوێنەری ئۆکرانیا و نێوەندگیری ئەمریکا هەردوو ڕۆژی 17 و 18ی مانگ بەردەوام بێت.

سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوایکرد هەردوولا بە جدی بەشداری لە دانوستانەکاندا بکەن و بگەن بە ڕێککەوتن، وتیشی: پێویستە لەسەر ئۆکرانیا پەلە بکات بۆ هاتنە سەر مێزی گفتوگۆ و نەرمی زیاتر بنوێنێت.

بەڕێوە چوونی ئەم گەڕەی دانوستان لە جنێف لە کاتێکدایە کە دوو گەڕی پێشوو لە ئەبوزەبی ئیمارات هیچ ئەنجامێکیان لێ نەکەوتووەتەوە سەرەڕای ئەوەی جەخت کرایەوە کە گفتوگۆکان بەرهەمدار بوون، بەڵام هێشتا جیاوازیەکی زۆر لە نێوانیاندا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 35 خولەک پێش ئێستا

    عێراق: لە هەوڵدان بۆ ناردنەوەى دەستگیرکراوان بۆ وڵاتەکانى خۆیان

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    ئوسترالیا.. وه‌رگرتنی ده‌یان ژن و منداڵی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی دانوستانکاری ڕووسیا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا گەیشتە جنێف

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەوقاف: ڕەمەزان هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک لە فـەرمانگەکاندا پێشکەش ناکرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێکی دیکەى دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بەڕێوە دەچێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ داوای لە ئێران کرد لە دانوستانەکاندا عەقڵانیتر بێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێپستاین خاوەنی چەندین كۆمپانیا بووە و هەموویانى خستووەتە خزمەت كارە قێزەونەكانی

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەبێ ئاڕاستەی گردەكە، ئاڕاستەی كوردسات ڕێكخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانیی گۆڕانیان هەڵبژارد

سەرەتا