2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
ئوسترالیا.. وهرگرتنی دهیان ژن و منداڵی ههڵگری ڕهگهزنامهكهی ڕهت دهكاتهوه
سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، ئەنتۆنی ئەلبانیز ئاماژەی بەوە کرد کە وەرگرتنەوەی ٣٤ ژن و منداڵی ئوسترالی پەیوەندیدار بە ڕێکخراوی داعش لە سووریا پەسەند ناکەن.
لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ABC Newsدا، ئەلبانیز سەبارەت بەو ئوسترالییانەی نزیکەی حەوت ساڵە بەهۆی پەیوەندیان بە ڕێکخراوی داعشەوە لە کەمپێکی باکووری سووریا ڕاگیراون و، دوێنێ بۆ ڕادەستکردنەوەیان بە وڵاتەکەیان بەرەو دیمەشق بەڕێکران، دووا.
دەربارەی ئەو ٣٤ ژن و منداڵە ئوسترالییەی بەهۆی کێشەی ڕێکارەکانەوە دوای ماوەیەکی کەم بۆ کەمپی ڕۆژ لە سووریا گەڕێندرانەوە، ئەلبانیز ڕایگەیاند: "بە هیچ شێوەیەک پشتیوانی ناکەین و دەستەبەری گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە بۆ وڵاتەکەمان ناکەین".
وتیشی: "بەزەییمان بەو کەسانەدا نایەتەوە کە بۆ هەوڵدان بۆ لەنێوبردن و تێکدانی شێوازی ژیان چوونەتە دەرەوەی وڵات. وەک دایکم دەیگوت ئەوەی خۆی بکەوێت ناگری".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە