2 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: لە هەوڵدان بۆ ناردنەوەى دەستگیرکراوان بۆ وڵاتەکانى خۆیان

پەیام

لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکان لەگەڵ ئەو زیندانیانەی لە سووریاوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە، زانیاریی گرنگیان ئاشکرا کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕێکارە دادوەری، ئەمنی و دیپلۆماسییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیە ئاڵۆزە بەردەوامن.

فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، بە ڕۆژنامەی "الصباح"ی ڕاگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان بوونەتە هۆی بەدەستهێنانی دانپێدانان لەسەر ئەو تاوانانەی چەتەکانی داعش لە ناوخۆی عێراقدا ئەنجامیان داون، لەوانە:

کۆمەڵکوژی دژی ئێزدییەکان، بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی لە کاتی کۆنترۆڵکردنی هەندێک ناوچەدا و، ئاشکراکردنی پێکهاتەی ڕێکخراوەکە و پلانەکانیان بۆ داهاتوو.

هاوکات، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاندووە، کە لێپرسینەوەی سەرەتایی بۆ زیاتر لە ٥٠٠ تۆمەتبار تەواو بووە، لە کۆی ٥,٧٠٤ تۆمەتبار کە هەڵگری ٦١ ڕەگەزنامەی جیاوازن، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ١٥٧ مێردمنداڵ (تەمەن ژێر ١٨ ساڵ) جیاکراونەتەوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی دادگای مێردمنداڵان و خانەکانی چاکسازی بکرێن، بە مەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵیان بەپێی پێوەرە مرۆیی و یاسایییەکان.

هەروەها، دکتۆر هیشام عەلەوی، بریکاری وەزارەتی دەرەوە، جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەتەکەیان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتانەی کە هاوڵاتییان لە ناو گیراوەکاندان، هەندێک وڵات ئامادەییان نیشانداوە بۆ وەرگرتنەوەی هاوڵاتییەکانیان، بەڵام هەندێکی تریان سەرەڕای نووسراوە فەرمییەکان، تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: لە هەوڵدان بۆ ناردنەوەى دەستگیرکراوان بۆ وڵاتەکانى خۆیان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئوسترالیا.. وه‌رگرتنی ده‌یان ژن و منداڵی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی دانوستانکاری ڕووسیا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا گەیشتە جنێف

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەوقاف: ڕەمەزان هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک لە فـەرمانگەکاندا پێشکەش ناکرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێکی دیکەى دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بەڕێوە دەچێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ داوای لە ئێران کرد لە دانوستانەکاندا عەقڵانیتر بێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێپستاین خاوەنی چەندین كۆمپانیا بووە و هەموویانى خستووەتە خزمەت كارە قێزەونەكانی

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەبێ ئاڕاستەی گردەكە، ئاڕاستەی كوردسات ڕێكخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانیی گۆڕانیان هەڵبژارد

سەرەتا