2 کاتژمێر پێش ئێستا
61 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسى بەریتانیا: مانگانە هەزاران کەس بەهۆى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستگیر دەکەین
پەیام
رۆژنامەى زە گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردوەتەوە، پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە بەریتانیا بەرز بووەتەوە؛ مانگانە هەزار تۆمەتباری منداڵفرۆش دەستگیر دەکرێن و لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو منداڵانەی لە زیانەکان ڕزگار دەکرێن، بە ڕێژەی %٥٠ زیادی کردووە.
دەزگای تاوانی نیشتمانی ڕایگەیاندووە، زیادبوونی سەرپێچیکردن لە سەرانسەری بەریتانیا بەهۆی تەکنەلۆژیاوە بووە و پەیوەندیی بە مانەوەی تاوانبارانەوە هەیە لە مەکۆ ئۆنلاینەکاندا؛ لەو ڕێگایەوە کەوتوونەتە نێو تاوانەکانەوە و بەو هۆیەوە مانگانە هەزاران کەس تووشى دەستگیرکردن و دادگایی کردن دەبنەوە.
دەزگای تاوانی نیشتمانی دەشڵێت، زۆربەی بەرکەوتنەکان لەگەڵ منداڵان لە پلاتفۆرمە سەرەکییەکانی سۆشیاڵ میدیادا ڕوویان داوە، ئەوێ ژینگەیەکی لەبارە بۆ تاوان و جووڵەى تاوانبارەکان.
ڕۆب جۆنز، بەڕێوەبەری گشتیی کارەکانی NCA لە بەریتانیا رایگەیاندووە: «زیادبوونی بەرچاوی تاوان دژ بە منداڵان بە هەموو پێوەرێک بەڕاستی نیگەرانمان دەکات.» ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ماوەی دە ساڵدا دە هێندە زیادی کردووە و مانگانە هەزار و ٢٠٠ منداڵ دەپارێزرێن.
جۆنز دەشڵێت «هەموو قوربانییەک کە ئەم جۆرە تاوانە ئەزموون دەکات، دەرئەنجامی خەیاڵنەکراوی بۆ دەبێت کە زۆرجار هەتا هەتایە دەمێنێتەوە. بەداخەوە لە جیهانی ئۆنلاینیشدا ئەم تاوانە دووبارە دەبێتەوە چونکە وێنەکان لە نێوان تۆڕی تاکەکاندا هاوبەش دەکرێن.»
جۆنز وتی پێشنیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بۆ منداڵانی خوار تەمەن ١٦ ساڵ چارەسەرێکی بنەڕەتی نییە. بەڵام ئەکرێت کاریگەرى هەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە