2 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

ئێران لێدوانەکەى ترەمپ لەبارەى زۆرى ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکان ڕەتدەکاتەوە

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێکیدا ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکانى ئەمدواییەى ئێرانى بە ٣٢ هەزار کەس ڕاگەیاند و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بە سیاسییكردنی ژمارەكان خزمەتی ڕاستی ناكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا و لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: باشترە بۆیان لەپێناو ڕێككەوتنێكی دادپەروەرانە دانوستان بكەن.

وتیشی: جیاكاری دەكەین لەنێوان گەلی ئێران و سەركردایەتییەكەی، ئەوە دوو شتی تەواو جیاوازن.

سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی قوربانییانی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی ئێرانیشەوە ڕایگەیاند كە 32 هەزار كەس لە خۆپیشاندانەكانی ئێران گیانیان لەدەست داوە.

لای خۆیەوە، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانەكەی سەرۆكی ئەمریكای لەبارەی ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان دایەوە و جەختی كردەوە وڵاتەكەی پابەند بووە بە شەفافییەت لە ڕاگەیاندنی ژمارەی قوربانییان كە سێ هەزار و 117 كەسن.

عەراقچی وتیشی: ئەگەر هەر كەسێك گومانی لەو ژمارانە هەیە دەبێت بەڵگە پێشكەش بكات لەبری تۆمەتباركردن، بەسیاسییكردنی ژمارەكانیش خزمەتی ڕاستی ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە لە 244 هەزار شەهید و بریندار نزیكدەبێتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئەمریكا: ئـ.یسڕائیل دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت، قبووڵكراوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا ڕێكاری پێدانی ڕەگەزنامە بۆ ئەو كوردانەى لێى بێبەشبوون دەستپێدەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لێدوانەکەى ترەمپ لەبارەى زۆرى ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکان ڕەتدەکاتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسانى ئەمریکا: پلانی هێرش بۆ سەر ئێران ئامادەیە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی جموجۆڵە سەربازییەكانی ئەمریکاوە، ئێران جوڵەی هاوشێوەی دەستپێكردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا لە سزاوە تا جەنگی لەگەڵمان تاقیکردووەتەوە، بەڵام ئەنجامى نەبو‌وە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەپڵی شەڕى ئێران و ئەمریکا توندتر بووەتەوە و هەندێکیش تەنها بە فشارى دەزانن

سەرەتا