2 کاتژمێر پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

سووریا ڕێكاری پێدانی ڕەگەزنامە بۆ ئەو كوردانەى لێى بێبەشبوون دەستپێدەكات

پەیام

سووریا ڕێكارەكانی پێدانی ڕەگەزنامەی بەو كوردانەی لێی بێبەشبوون ڕاگەیاند، ئەمەش دوای مەڕسوومێكی سەرۆكایەتی بۆ چەسپاندنی مافی هاوڵاتیبوون و یەكسانی و پێكەوەژیانی پێكهاتەكان دێت.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا، ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی مەڕسوومی سەرۆكایەتی ژمارە 13ی بڵاوكردەوە كە تایبەتە بە بەخشینی ڕەگەزنامەی سووری بەو كوردانەی پێشتر لێی بێبەش كرابوون و ڕایگەیاند: ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی بنەما دەستوورییەكانە بۆ چەسپاندنی یەكسانی، سەقامگیری كۆمەڵایەتی و یەكگرتنی نیشتمانی.

بە گوێرەی بڕیارەكە "ئەو كەسانەی ڕەگەزنامە دەیانگرێتەوە دەتوانن بە شێوەی تاكەكەسی، یان لەگەڵ خێزانەكانیاندا داواكاری پێشكەش بكەن. بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەت لە پێنج پارێزگای وەك (دیمەشق، حەلەب، ڕەققە، دێرەزوور و حەسەكە) سەنتەری تایبەتی بۆ پێشوازی لە داواكارییەكان كردووەتەوە".

لە 28ی مانگی یەكی ئەمساڵیش وەزارەتی ناوخۆی سووریا فەرمانگەی گشتی كاروباری مەدەنی بۆ ئامادەكردنی ڕێوشوێنی پێویست بۆ مەڕسوومی ژمارە 13ی سەرۆكایەتی تایبەت بە پێدانی ڕەگەزنامە بە هاووڵاتیانی كوردی وڵاتەكە ڕاسپارد.

ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سووریا، لە 16ی كانوونی دووەمی 2026 مەڕسوومی ژمارە 13ی دەركرد كە جگە لە پێدانی ڕەگەزنامە، داننان بە مافە كەلتووری و زمانەوانییەكانی كوردانی سووریاش لەخۆدەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە لە 244 هەزار شەهید و بریندار نزیكدەبێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئەمریكا: ئـ.یسڕائیل دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت، قبووڵكراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا ڕێكاری پێدانی ڕەگەزنامە بۆ ئەو كوردانەى لێى بێبەشبوون دەستپێدەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لێدوانەکەى ترەمپ لەبارەى زۆرى ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکان ڕەتدەکاتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسانى ئەمریکا: پلانی هێرش بۆ سەر ئێران ئامادەیە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی جموجۆڵە سەربازییەكانی ئەمریکاوە، ئێران جوڵەی هاوشێوەی دەستپێكردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا لە سزاوە تا جەنگی لەگەڵمان تاقیکردووەتەوە، بەڵام ئەنجامى نەبو‌وە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەپڵی شەڕى ئێران و ئەمریکا توندتر بووەتەوە و هەندێکیش تەنها بە فشارى دەزانن

سەرەتا