2 کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمریكا: ئـ.یسڕائیل دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت، قبووڵكراوە

پەیام

باڵیۆزی ئەمریكا لە قەوارەی زایۆنی بە حاڵەتێكی ئاسایی و قبووڵكراوی دەزانێت قەوارەی زایۆنی دەست بەسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت!

مایك هاكابی، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە قەوارەی زایۆنی، لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوە كرد "هیچ گرفتێك نابینێت لەوەی ئیسڕائیل دەست بەسەر تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت".

باڵیۆزی ئەمریكا ئەم هەڵوێستەی بۆ تەفسیرە ئایینییەكان و ئەوەی بە "مافی تەوراتی" ناوی برد، گەڕاندەوە كە لە ڕووباری نیلەوە تا فورات دەگرێتەوە.

ئەم قسانەی مایك هاكابی لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا هات، كاتێك پرسیاری لێ كرا ئایا پشتگیری لەوە دەكات ئیسڕائیل وڵاتانی ئوردن، سوریا، لوبنان و بەشێكی عێراق و سعودیەش بگرێت؟ لە وەڵامدا هاكابی وتی: دڵنیا نیم هەموو ئەو خاكە بێت، بەڵام پارچە زەوییەكی زۆر گەورە دەبێت! 
وتیشی: ئەگەر شتێكی وا بكرێت و هەموو ئەو خاكانە دەست بەسەردا بگرن ئەوە كارێكی قبووڵكراو دەبێت.

مایك هاكابی باڵیۆزی ئەمریكا لە قەوارەی زایۆنی، مەسیحییەكی ئینجیلییە، نوێنەرایەتی ڕەوتێكی پارێزگاری كلاسیكییە كە بە توندی پاڵپشتی لە قەوارەی زایۆنی دەكات، پێشتریش چەندین جار جەختی لە "مافی خودایی" ئیسڕائیل بۆ لكاندنی كەناری خۆراوا بە قەوارەكەیەوە كردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە لە 244 هەزار شەهید و بریندار نزیكدەبێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئەمریكا: ئـ.یسڕائیل دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت، قبووڵكراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا ڕێكاری پێدانی ڕەگەزنامە بۆ ئەو كوردانەى لێى بێبەشبوون دەستپێدەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لێدوانەکەى ترەمپ لەبارەى زۆرى ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکان ڕەتدەکاتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسانى ئەمریکا: پلانی هێرش بۆ سەر ئێران ئامادەیە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی جموجۆڵە سەربازییەكانی ئەمریکاوە، ئێران جوڵەی هاوشێوەی دەستپێكردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا لە سزاوە تا جەنگی لەگەڵمان تاقیکردووەتەوە، بەڵام ئەنجامى نەبو‌وە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەپڵی شەڕى ئێران و ئەمریکا توندتر بووەتەوە و هەندێکیش تەنها بە فشارى دەزانن

سەرەتا